ماوەی 120 ساڵە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا نەگەیشتووەتە ئەو ڕێژەیە

  2020-11-04  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەمساڵدا، لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن ماوەی ١٢٠ ساڵە ئەو ڕێژەی تۆمار نەکراوە.

سەنتەری پێشبینییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، پرۆسیەی دەنگدانی ئەمساڵ لە کۆی ٢٣٩ ملیۆن کەس ١٦٠ ملیۆن کەس بەشداریان تێدا کردووە، لەو کەسانەی کە مافی دەنگدانی هەبووە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا.

 سەنتەرەکە کە سەر بە هیچ کام لە پارتی کۆماری و دیموکراتەکان نییە و لە لایەن مایکڵ ماکدۆناڵد لە زانکۆی فلۆریداوە بەڕێوە دەبرێت ڕایگەیاندووە، ڕێژەی بەشداریکردن گەیشتووەتە ٦٦.٩% ئەوەش بەرزترین ئاستی بەشداریکردنە لە ساڵی ١٩٠٠، کە ڕێژەکە ئەو کاتە گەیشتووەتە ٧٣.٧%.

ماکدۆناڵد ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە هەڵە نییە، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠٢٠دا زۆرترینی ڕێژەی بەشداربوونی تیا تۆمارکراوە لە ماوەی ١٢٠ ساڵی ڕابردوودا، جەختیشیکردەوە بەردەوام دەبێت لە وردبینینکردنی زیاتر لە چەند هەفتەی داهاتوودا.

تا ئێستاش پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکا بەردەوامە و هەر یەکێک لە بایدنو ترەمپ خۆیان بە شیاوتر دەزانن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

بەوپێەشە تا ئیستا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان توانیویەتی ٧٠ ملیۆن و ٩٣  هەزار و ٨٧٢ دەنگی دەنگدەرانی ئەمریکا بەدەست بهێنێت، لە بەرامبەریشدا دۆناڵد ترەمپ توانیویەتی ٦٧ ملیۆن و ٣٨٢ هەزار و ٦٠ دەنگ بە دەست بهێنێت.