رایان كرۆكەر: بایدن پێیوتم هیچ كات باسی دابەشكردنی عێراقی نەكردووە

  2020-11-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
باڵوێزی پێشوویتری ئەمریكا لە عێراق ئاشكرای دەكات كە سەرۆكی نوێی ئەمریكا لە نامەیەكدا پێیوتووە ئەو هیچ كات باسی لە دابەشكردنی عێراق نەكردووە بۆ سێ هەرێم.


ڕایان كرۆكەر، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە عێراق لە نووسینێكیدا كە لە گۆڤاری ئەتڵانتیك بڵاویكردووەتەوە رایگەیاند، باسی لە ئەزمونی كاری چەند ساڵەی خۆی وەك كارمەندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ جۆ بایدن كردووە و چەندین یادگاری خۆی لەگەڵ سەرۆكە نوێیەكەی ئەمریكا دەگێڕێتەوە. 

ئەو دیبلۆماتە لە بەشێكی نوسینەكەیدا دەڵێت، لە ساڵی 2008 كاتێك بایدن بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی سێنەت بووە بە لێدوانێكی من توڕە بووە و دەڵێت: پەیامنێرێك پرسیاری لێكردم دەربارەی پلانێك كە لە سەرەتادا لە لایەن جۆ بایدنەوە پێشنیار كرا بوو لەگەڵ لێكۆڵەرەوەیەكی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا كە ناوی لێسلی گێڵب لەبارەی دابەشكردنی عێراقەوە. 

كرۆكەر دەڵێت من لە وەڵامی ئەو پەیامنێرە وتم "عێراق چیتر پێویستی بە پلانی نوێی چاكسازی نیە، لەوە زیاتریش پێویستی بە پلانی دابەشكردن نیە چ لەلایەن ئەمەریكاوە بێت یان لە هەر لایەكی ترەوە ئاڕاستە بكرێت".

لە وەڵامی ئەو نامەیەدا وتویەتی نامەیەكم بۆهات لە جۆ بایدنەوە كە تیایدا نوسرابوو "من قسەكانی بایدنم هەڵگەڕاندۆتەوە و گۆڕیومن، ئەو قەت بانگەشەی دابەشبوونی عێراقی نەكردووە" دەشڵێت لەوە بەدواوە هیچ یەكێكمان باسی ئەو ڕووداوەمان نەكردەوە. 

وتارەكەی كرۆكەر لە ژێر ناوی "جیهان خۆی رێك ناخاتەوە" باس لەوەش دەكات كاتێك بایدن بووەتە جێگیری ئۆباما قبووڵی ئەو داوایەی كردووە كە وەك باڵوێز بچێتە ئەفغانستان لە كاتێكدا ئەو دوای  باڵیۆزی لە عێراق وازی لە پیشە و كاری دبلۆماسی هێنا بوو. 

لەبارەی سەرۆكە نوێیەكەی ئەمریكاوە ئەو دیبلۆماتكارە ئەمریكیە دەڵێت بایدن سیاسیەكی بە ئەزموونە و سڵ لەوە ناكاتەوە ڕاكانی خۆی زوو زوو بگۆڕێت و گۆڕانكاریان بەسەردا بهێنێت بە پێی كات و دۆخە خوازراوەكان.


ڕیکلام