زافر ئەلعانی: سونەکانەکان ترسیان هەیە لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا

  2020-11-11  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
زافر ئەلعانی پەرلەمانتاری عێراق مەترسی سونەکانی نیشاندا لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن.

عانی لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند "ترسمان هەیە بایدن بگەڕێتەوە بۆ هەمان ئەو سیاسەتانەی کە لەسەردەمی باراک ئۆبامادا پەیڕەوی دەکرد، کاتێک بایدن جێگری بووە".

ئەو پەرلەمانتارەی سونەکان جەختیکردەوە، هەر ئەو سیاسەتانە بوو، داعش و تیرۆری میلیشیاکانی لێ بەرهەم هات و موجامەلەی ئێران کرا لەسەر حسابی گەلی عێرا ق و چاوی نوقان لە سیاسەتەکانی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا زافر ئەلعانی وتی " دەمانەوێت بایدن سەردەمێکی نوێ دەستپێبکات، بەشێوەیەک پەیوەندی نەبێت بە سیاسەتەکانی ئۆباماوە، عێراق نەکاتە کارتێکی سازشکردن بۆ ڕازیکردنی تاران".