سۆرانی  |  بادینی  |  English      

كەریمۆك غەفور فیلمێكی نوێ بەرهەم دەهێنێت

  2020-11-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سینەماكاری كورد كەریمۆك غەفور لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە وێنەگرتنی فیلێكی نوێ دەكات بە ناوی (كۆڤید69) ئەم فیلمە سیناریۆی (سەفین قانع) و نواندنی هەریەك لە (هەردێ سەمیر و سارا عیزەت)ە.


كەریمۆك غەفور، دەرهێنەر بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: هەمیشە پێموایە دەبێت دەست بۆ ئەو بابەتە هەستیارانەی ناو كۆمەڵ ببەین كە لەگەڵیدا دەژین و قسەكردن لەسەریان بڤەیە، ئەو مژارانەی بەشێك لە كۆمەڵگەی ئێمەی بەخۆوە سەرقاڵ كردووە و نابنە سەرچاوەی فیلم و تێكستی ئەدەبی. 

ئەو وتیشی: ئیشكردن لەسەر ئەم بابەتانە هەم بوێری دەوێ و هەم هەستیاری، بوێری بەو مانایەی كۆمەڵگە خۆی لەباسكردنیان دەبوێری و ترسی گەورەی هەیە ببنە بابەتی وتووێژ، بۆیە وەك پشیلە هەر خەریكی شاردنەوەی ئەم پاشەڕۆیانەن، لە ئەنجامدا بەچەندین شیوازی ناسروشتی و نەشیاو هەندێ جاریش تاوان دەردەكەون. 

ئەو دەرهێنەرە وتیشی: من لە فیلمی (كۆڤید ٦٩) دا، ئەم جۆرە پەیوەندییانە بەنەخۆشی ناو دەبم، ڕێك وایە كە چاودێری و ترس و تۆقین تێكەڵی پەیوەندیەكان بوو، كارەكتەرەكان سروشتیانە مامەڵە ناكەن، ئیدی نەخۆشییەك دەروونی مرۆڤەكان لەبارێكی نا ئارام و نا ئاسایی دەهێڵێتەوە و دەبێتە هۆكاری چەندین گرفتی كۆمەڵایەتی كە رۆژانە لە میدیاكانەوە دەیبیستین و دەیبینین.