نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی

  2020-12-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 48 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 45 دۆلار و 39سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ دووشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 49 دۆلار و  پێنج سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 46 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بەهەردوو جۆرەكەیەوە چەند سەنتێك نرخی خۆی لەدەستداوە. 

گەیشتنە ئەنجامی چەند ڤاكسینێك دژی كۆرۆنا و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، ئامادەكاریەكان بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕی وزە كردووە. 

ماوەی نزیكەی هەشت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.



ڕیکلام