لە پەیجى تایبەتى خۆى لە فەیسبوک هونەرمەند گەزیزە عومەر، کە یەکێکە لە خانمە دیارەکانى شانۆ و دراماى کوردى، پەیامێکى ئاشتییانە ئاراستەى هێزە ئەمنییەکان دەکات ئەمەى خوارەوە دەقى پەیامەکەیەتى:
داواکارم لە هێزە ئەمنیەکان و ئاسایش و فەرمانبەرانی پۆلیس
تکایە بە دڵێکی گەورەوە دەنگی توڕەی گەنج و لاوانی سەرشەقامەکان وەڵام بەدەنەوە ئەوانە دەنگی ڕەوای خەڵکانی بەش مەینەتن کە ئێوەیان دروست کردوە.
لولەی تفەنگەکانتان داخەن و گازی فرمێسک ڕژێن مەڕێژن ئەوان کوڕو براو دۆستی خۆتانن ،ئێوە ئەوانن و ئەوان ئێوەن ئەم وڵاتە بەخوێنی هەزارەها دروست بوە کە ئێمەین باجی خانەوادەی شەهیدەکانمان دەدەین،، توڕەیان مەکەن ئەوانە گەنجی بێ گیرفان و بێکار ن داوای کەرامەت ونان و مافی خۆیان و ئێمە ئەکەن . ئەوان تاکەنیشتمانیان هەر شەقامە ، شەقامی سارد ی پڕ لەهاواری خۆیان و گریانی ئێمە ،ئیدی دایکان توانای لاوانەوەی سەرگۆڕیان نەماوە هەمو چاو بە فرمێسک و دڵ لەرزیوین.
تکاتان لێ دەکەم دەستان بپارێزن.
ئەوان بێڕێزیان بە ئێوەنەکردوە تەنها داوای مافێکی سەرەتایی ژیان دەکەن ،ئێوەتەنها گوێیان لێبگرن با دواتر بەدەستی خۆتان ڕوخساری پەشیمانی و خوێناوێتان نەسڕن.