کۆمپانیایەکی دەرمان وادەی کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنای ئاشکراکرد

  2020-12-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دامەزرێنەری کۆمپانیای بیونتیکی ئەڵمانی کە بەم دواییانە لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی ڤاکسینی کۆرۆنایان بەرهەمهێنا ڕایگەیاند، لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆنترۆڵی پەتای کۆرۆنا دەکرێت.

ئاگور شاهین دامەزرێنەری کۆمپانیای بیونتیک ڕایگەیاند، هیوادارم بتوانن ڤاکسینەکە بەپەلە بەردەست بخەن، کە دەبێتە کەمکردنەوەی فشار لەسەر نەخۆشخانەکان.

شاهین بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، بابەتەکە دەخایەنێت بۆ پێدانی ڤاکسینەکە بە لە ٣٠%ی ئەمریکییەکان، بۆ ئەوەی هەست بە جیاوازییەکە بکرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت لە هاوینی ساڵی ٢٠٢١دا جیهان کۆنترۆڵی پەتای کۆرۆنا بکات.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو ئیدارەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا (FDA ) ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ڤاکسینی تایبەت بە کۆرۆنا، کە لە لایەن هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بیونتیکەوە بەرهەمهاتووە، ئەوەش ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ دابەشکردنی چارەسەرەکە بەشێوەیەکی فراوان لە جیهاندا.



ڕیکلام