میدیای پارتی: به‌ بیكه‌یسى هێرشكرایه‌ سه‌ر لقی 19ـى پارتی له‌ چه‌مچه‌ماڵ

  2020-12-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیای پارتی بڵاویکردەوە، كه‌مێك بەرلەئێستا‌ لە شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ته‌قه‌ له‌ باره‌گای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە کە به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، چه‌كی كڵاشینكۆف بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر  باره‌گاكەی پارتی‌ به‌كارهاتووه‌ و بكه‌رانی هێرشه‌كەش‌ دیار نین.

سەید رێبوار بەرپرسی لقی (19)ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چەمچەماڵ بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، کاتژمێر (6:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ١٤ی١٢ی٢٠٢٠،  لە سێ لاوە تەقە لە بارەگاکەیان کراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە، چەند خوله‌كێك پێکدادان روویداوە، بەڵام روبەڕوبوونەوەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.

بەرپرسی لقی (19)ی پارتی لە چەمچەماڵ راشیگەیاندووە، تاوەکو ئێستا دیار نییە کە چ کەسانێک تەقەکەیان کردووە و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان دەکەن.



ڕیکلام