مالکی پشتیوانی بۆ داواکانی کورد دەربڕی

  2020-12-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان، پشیتوانی و هاوکاری خۆی بۆ داخوازییەکانی گەلی کورد دەبڕی، بەو شێوەیەی کە دەگونجێت لەگەل یاسا و دەستوردا.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی مالکی بڵاویکردەوە، نوری مالکی سەرۆکی هاوبەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشوازیکردووە لە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لە دیدارێکدا گفتوگۆکراوە سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاس و ئەمنییەکان لە عێراق و ناوچەکە، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم.

بە گوێرەی بەیاننامەکە مالکی جەخیتکردووەتەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و جێبەجێکردنی بنەماکانی دەستور بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گەلی عێرق بێت لە هەموو شوێنێک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشتیوانی لە داواکانی گەلی کورد دەکات بەوشێوەیەی کە بگونجێت لەگەل یاسا و بنەماکانی دەستوردا.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، داوای لە هێزە سیاسییەکان کردووە، هەوڵەکانیان چر بکەنەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆکانیان لەپێناو ڕێککەوتندا بێت لەسەر چەسپاندنی یاسا و دابەشکردنی سامانی سروشتیدا لە پەرلەمان.



ڕیکلام