دوای ماکرۆن سەرۆکی دیکەی ئەوروپا تووشی کۆرۆنا بوو

  2020-12-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکانی سلۆڤینیا ئەمڕۆ هەینی بڵاویانکردەوە، پشکنینە پزیشکییەکان پشتڕاستیانکردووەتەوە، کە ئیگۆر ماتۆڤیتچ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

تووشی سەرۆک وەزیرانی سلۆڤینیا لە کاتێکدایە، دوێنێش کۆشکی ئیلیزێی ڕایگەیاند، ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا تووشی کۆرۆنا بووە.

ڤیرونگیا ڕییمیشوڤا جێگری سەرۆک وەزیرانی سلۆڤیناش لە گفتوگۆیەکی ڕادیۆیدا ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە ئەویش خۆی کەرەنتین دەکات.

جەختیشیکردەوە زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران ناچارن هەمان هەنگاوی ئەو بنێن.

تووشبوونی ئەو سەرۆکەکەی دوو وڵاتی ئەوروپا لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو هەردوو سەرکردەی فەڕەنسا و سلۆڤینیا بەشداریانکردبوو لە کۆنگرەی ئەوروپا لە برۆکسل.



ڕیکلام