جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دکتۆر بەشار شوقەیری پزیشکی لوبنانی وەک سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆنا لە ئەمریکا دیاریکرد.
میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردوە بەشار شوقەیر زانکۆی ئەمریکی لەلوبنان تەواوکردوە و چەند ساڵێکە لە ئەمریکا نیشتەجێیە.
ئەو پزیشکە پسپۆڕی پزیشکی خێزانییە، وەک کۆمیساری تەندروستی گشتی لە ویلایەتی شیکاگۆ کاری کردووە و پسپۆڕە لە بەرزکردنەوەی توانای دەستگەیشتن بە چاودێری تەندروستی.
هەروەها ئەو پزیشکە لوبنانییە لە ئەمریکا چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2019 دا بە یەکێک لە 50 کاریگەرترین کەسەکانی بواری تەندروستی لەلایەن کۆمپانیای مۆدێرنەوە دیاریکراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا لەماوەی ڕابردوو رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر و ڤاکسینی کۆمپانیای مۆدێرنا دەربڕی و لە ئێستادا ئەو دوو ڤاکسینە لەناوخۆی ئەمریکا بەکاردەهێندرێت.