هەوڵی بڕینی بوجەی هەدەپە چڕ دەكرێتەوە

  2021-01-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاكانی توركیا ئاشكرای دەكەن هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی هەدەپە لە بودجەی ئەمساڵی حزبەكان بێبەش بكرێت.

هەرچەندە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەپەرلەماندا نوێنەری هەیە و بە گوێرەی یاسای بودجەی توركیا پێویستە لەم مانگەدا بڕی زیاتر لە 57 ملیۆن لیرە بخرێتە سەر هەژماری بانكیەكەی، بەڵام ئێستا بەرەی دەسەڵاتی سیاسی توركیا لە هەوڵدان ئەو پارەیە رابگرن. 

میدیاكانی توركیا ئاشكرایان كردووە لە ئێستادا هاوپەیمانی كۆمار كە دەسەڵاتی توركیایان لەدەستدایە لەهەوڵدان بۆ داخستنی هەدەپە یان راگرتنی بودجەكەی لەلایەن دادگای دەستوریەوە، ئەوان باس لەوە دەكەن ئەگەر بتوانن بودجەكەی رابگرن ئەوە پێویستیان بە داخستنی ئەو پارتە نابێت.
 
بەپێی بودجەی ساڵی 2021 كە پەرلەمان وەریگرتووە، هەدەپە هاوكاری دارایی 57 ملیۆن و 550 هەزار لیرەی توركی وەردەگرێت، كە ئەوەش چاوەڕوان دەكرێت لەم مانگەدا بخرێتە سەر هەژماری بانكی ئەو حزبە. 
ێپرسینەوەی یاسایی بۆ بنەمای "هاندان بۆ تاوان" پێویستە لێپرسینەوە لە هەدەپە بكرێت. 

ئەو هاوپەیمانێتیە ئاماژەیان بەوەشكردووە لە رۆژانی 6-7ی تشرینی یەكەمی 2020  پەرلەمانتارانی هەدەپە كە بەشداری پرسەی گەریلاكانی پەكەكەیان كردووە و پشتگیری یان لە كردەوە سیاسییەكانی پەكەكە كردووە، پێشێلكردنی ئەو بڕگانەی پەیوەندیدارن بە دەستوورەوە پێكهاتووە. 

میدیاكانی توركیا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن لەگەڵ ئەوەشدا بڕگەی شەشی ماددەی 69 ی دەستوور ئەوە دەخاتەبەرباس كە داخستنی پارتی سیاسی بەهۆی كردەوەكانی بەپێچەوانەی بڕگەی چواری مادەی 68 ە تەنیا ئەگەر لەلایەن دادگای دەستوورییەوە دیاری بكرێت. 

میدیاكان پێشبینی دەكەن حكومەت دوای پێدانی یارمەتی دارایی پارتەكان بانگهێشتی دادگای دەستووری بكات بۆ ئەوەی بەو ماددە پەیوەندیدارانە دەست بەكار بێت،  لە پەرلەمانیش ئەوەیان نەشاردووەتەوە و رایانگەیاندووە، لە یاساكاندا هەموو جۆرە سزایەك هەیە بۆ ئەوەی هەدەپە لە هاوكاریی دارایی بێبەش بكرێت و دایبخەین. 


ڕیکلام