حەسەن نەسروڵا: نابێت چەكە ئەتۆمیەكانی ئەمریكا بەدەست شێتێكەوە بن

  2021-01-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان، سەرۆكی ئێستای ئەمریكا بە شێت ناودەبات و دەشڵێت، ئەوەی لە كۆنگرێسی ئەمریكا روویدا مەترسیدارە لەبەر ئەوەی خاوەنی چەكی ئەتۆمیە.

حەسەن نەسروڵا، لە وتارێكی تەلەفیزیۆنیدا لەباری هێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر كۆنگرێسی ئەمریكا، رایگەیاند: ئەوەی لە ئەمریكا روویدا پرسێكی مەترسیدار و گەورە بوو، كاردانەوەی زۆر خراپیشی دەبێت لەسەر ئاستی جیهان. 

ئەو داوایكرد ئەو رووداوانەی رۆژی چوار شەممە بچوك نەكرێنەوە لەبەر ئەوەی ئەمریكا خاوەنی چەكی ئەتۆمیە ناكرێت ئەو چەكانە بەدەست شێتێكەوە بن، ئەوەشی بە فەرمانی ترەمپ لەو رۆژەدا روویدا بەراورد ناكرێت بە رووداوەكانی سوریا و عێراق و یەمەن چونكە ئەوەی لێرە روودەدات كارەساتە.  

ئەوەشی وت "خودا چوار ساڵ جیهانی پاراست چونكە دوگمەی چەكی ئەتۆمی لە دەستی كەسێكی لووتبەرز و خۆبەزلزان و شێتی وەك ترەمپ بوو".


ڕیکلام