لە ناوەندى ڕۆشنبیریی مەم و زین
ناوەندی ڕۆشنبیری و فەرهەنگی مەم و زین، بەڕێنماییە تەندروستییەکان، لە دەرفەتێک، پێشانگەیەکی تایبەت بۆ شمەک و کاری کولتوری و دەستڕەنگینی ژنان دەکاتەوە. بۆ ڕەخساندن و ناساندی زیاتری ئەو کەسانەی پێویستیان بە هەلی کاری زیاتر هەیە، تاکو بەردەوام بن لە بەرەوپێشچوونی کاری کوردەواری. لەڕۆژی١٧_٢٠٢١/١/١٩ بەردەوامی دەبێت .
سەبارەت بە پێشانگاکە (یاران هیوا) بەڕێوەبەرى مەم و زین وتى: ئامانجی ئێمە بەکولتور کردن و زیندوو ڕاگرتنی کەرستەکان و فەرهەنگی کوردیە. بۆیە ئەرکی ئێمەیە لەتەک کاری ڕۆشنبیری و هونەری دەستمان هەبێ لە بەرەوپێشبردنی کەلەپووری خاک و وڵاتمان وەک یادکردنەوەی ساڵانەی شەوی یەڵدا و ڕۆژی نەورۆز .
دەبینین خەڵک خەریکە دەستی بۆکاری سەربەخۆ و خۆماڵی بردوە بەڵام ناوەندێکی ناساندن و نیشاندان و بەبازاڕکردنی پێویستە لەبەرئەوە ئێمە هەوڵدەدەین ئەو بۆشاییە پڕبکەینەوە ساڵانی داهاتوو بەفروانتر ڕێکبخرێت .
شایەنى باسە لەیەکەم ڕۆژی کردنەوەى ئەم پێشانگایە موزیک و شیعر و گۆرانیش دەبێت .
میوانەکانیش دەتوانن پێویستییەکان بکڕن و چێژ لە کەشێکی جوان ببینن.