وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پلانی دەستپێکردنەوەی خوێندنی پەسەندکرد

  2021-01-11  | 
هەولێر
پەروەردەی هەرێم پلانی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵی پەسەندکرد
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵی پەسەندکرد و ڕۆژی چوارشەممەش لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، بڕیار لەوبارەیەوە دەدرێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ١ی٢٠٢١، بەسەرپەرشتی (ئالان حمەسعید سالح) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە پلانی وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠– ٢٠٢١، پلانی پێشنیارکراوی وەزارەت بەکۆی دەنگ پەسەند کراوە و بڕیاروایە رۆژی چوارشەممە، بەمەبەستی بڕیاردان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا پێشکەش بکرێت.



ڕیکلام