وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێکی دیکە لە پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت.
فەتحی محەمەد وتەبێژی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندوە ئەو پارەیەی ئەمڕۆ خەرجدەکرێت 11 ملیار و 739 ملیۆن دینارە و، بە شێوەی خشتە دابەش دەكرێت.
وتیشی هەتا ئێستا 53 ملیار دیناری جوتیاران خەرجکراوە و 167 ملیاری دیکە ماوە کە خەرج بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کۆی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2020 بریتییە لە 220 ملیار دینار و لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە بەخشتە دابەشدەکرێت.