لە هەولێر هێرشکرایە سەر چالاكوانێكی مەدەنی

  2021-01-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئێوارەی دوێنێ لە شاری هەولێر چەند كەسێكی نەناسراو هێرشیانكردە سەر چالاكوانێكی مەدەنی و بە توندی برینداریانكرد.

كاتژمێر حەوتی شەوی رابردوو لە سەر رێگای توڕەق لە شاری هەولێر چەند كەسێكی نەناسراو هێرشیانکردە سەر چالاكوان هاوڕێ كوردی، بە  سەختری برینداریانکرد.

بە گوێرەی زانیاریەكان ئەو كەسانەی هێرشیان كردووەتە سەر چالاكوانەكە ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم دەبلیویان پێبووە، دوو كەس بوون و پێیانوتووە "واز لە زماندرێژی ناهێنێت". 

ئەو چالاكوانە لە كاتێكدا لە ماڵ چووەتەدەرەوە بۆ كڕینی پێداویستی، لەلایەن ئەو كەسانەوە كە هێرشیكراوەتەسەر مۆبایلەكەی براوە، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ئەو چالاكوانە جێگیرە. 

پێشتریش جارێكی دیكە كەسانی نەناسراو هێرشیان كردووەتە سەر ئەو چالاكوانە، هاوڕێ چالاكوانێكی مەدەنی شارەكەیە و بەشێوەیەكی بەردەوام رەخنەی گرتووە لە پێشێلكاریەكانی ئازادی رادەربڕین. 


ڕیکلام