كەجەكە: هەندێك هێزی هەرێمی بەنیازن جارێكی ترداعش چالاك بكەنەوە

  2021-01-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كەجەكە لەبارەی تەقینەوەكانی بەغدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت ئەو هێرشە لەدوای سەردانەكەی وەزیری بەرگری توركیا بوو بۆ عێراق.

كۆمیتەی پێوەندیەكانی دەرەوەی كەجەكە دەربارەی هێرشە تیرۆریستیەكەی سەر بەغداد ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە  و تیایدا دەڵێت: هێرشی دڕندانەی 21ی كانوون لە بەغدای پایتەختی عێراق ئیدانە دەكەین. بۆ ئەو كەسانەی كە گیانیان لەدەستداوە داوای ڕەحمەت و بۆ برینداران هیوای زوو چاكبوونەوەمان هەیە. 

كەجەكە راشیگەیاندووە "چەتەكانی داعش بە ئەنجامدانی ئەوهێرشە دڕندانە و كۆمەڵكووژییانە، بە كراوەیی بە نیازن ژیانی ئازاد و دیموكراتیكی گەلی عێراق ئاستەنگ بكەن". 

لەو راگەیەندراوەدا ئاماژەی بەوەشكردووە "داعش لە سەرەتا  بەتێكۆشانی هاوبەشی گەلی كورد و عەرەب و تێكۆشانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین تێكشكا، لە ئیستادا بەنیازن بە هاوكاری ئاكەپە-مەهەپە و هەنێك هێزی هەرێمی جارێكی ترداعش چالاك بكەنەوە". 

كەجەكە پرسیاری ئەوەش دەوروژێنێت كە هێرشەكە دوای سەردانی وەزیری بەرگری توركیابووە بۆ عێراق دەڵێت "وادەكات مرۆڤ بیربكاتەوە. ئەو هێرشە دڕندانەی بەغدا لە سیاسەتە قرێژەكانی دەسەلاتداری داعش دوور نییە". 

ئێمە وەك تەڤگەری ئازادی و گەلی كورد ، خۆمان بە هاوبەشی ئازارەكانی ئێوە دەزانین و پشتگیری خۆمان بۆ گەلان نیشان دەدەین."


ڕیکلام