لە کلیپەکەدا "KSI" ی لەگەڵدایە
گۆرانیبێژی بەریتانی ئان-ماری کلیپێکی نویی بە ناوی "Don’t Play" بڵاوکردەوە. کە هاوکات "KSI" ی گۆرانیبێژی بەریتانیشی لەگەڵدایە، ئەم کلیپە لە دەرهێنانی ترۆی رۆسکۆوە و لە کەناڵی تایبەتیی ئان-ماری و KSI" لە یوتیوب داتراوە. جگە کلیپەکە پشت کامێرای کلیپەکەش لە یوتوبی تایبەتی ماری پەخش کراوە .
ئان-ماری :
* ناوی ئان-ماری رۆوز نیکڵسنە .
* لە 7ـی نیسانی 1991 لە بەریتانیا لەدایکبووە .
* بەدەر لە گۆرانیگوتن شیعری گۆرانییش دەنووسێت .
* خاوەنی چەندین گۆرانیی و کلیپە .
* لە 2018ـد ئەلبوومێکی بە ناوی "Speak Your Mind" بڵاوکردۆتەوە.
لەو ڤیدیۆیەی خوارەوەدا دەتوانن بینەری پشت کامێرای کلیپە نوێیەکەی ئان-ماری بن: