نرخی سەرەتای تابلۆکە ٨٠ ملیۆن دۆلارە.
لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ناوەندی فرۆشتنی تابلۆ و شتومەکی بەنرخی سۆسیبی لە شاری نیویۆرک تابلۆیەکی شێوەکاری ئیتاڵی ساندرۆ بۆتیچیلی خستۆتە بەرچاو و بە نرخی ٨٠ ملیۆن دۆلار و ئەگەری هەیە بە زیاتر لەو بڕە پارەیە بفرۆشرێت .
سەرباری دۆخی کۆرۆنا و نالەباری لایەنی دارایی، ئەو تابلۆیە بۆ فرۆشتن نمایش کراوە و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە فرۆشتنی بکرێت.
کریستۆڤەر ئەپۆستل کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە کاری فرۆشتنی تابلۆ دەکات، لە بارەی ئەو تابلۆیەوە دەڵێت: "ئەو تابلۆیە جوانییەکی لەرادەبەدەری هەیە. ماوەیەکی زۆریشە تابلۆی لەم جۆرە نەهاتووەتە نێو بازاڕی فرۆشتنەوە، بۆیە وایدەبینم زیاتر لەو نرخە بکات کە لەسەری دانراوە " .
ساندرۆ بۆتیچیلی
* هونەرمەندێکی بە ناوبانگی ئیتاڵییە
* لە نێوان ساڵانی "1445-1510"دا ژیاوە .
* لە سەردەمی زێڕینی هونەری ئیتاڵیدا دەرکەوتووە .
* چەندین تابلۆی بە نرخی هەیە کە بە بڕە پارەی زۆر فرۆشراون.
*تابلۆکانی لە مۆزەخانەکانی ئیتاڵیا و وڵاتانی ئەوروپا پارێزراون.
ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکی دیکەن لە تابلۆکانی ئەو هونەرمەندە :