لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە هیندستان تەقینەوەک روویدا

  2021-01-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی هیندستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەک لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نیودەلهی پایتەختی ئەو وڵاتە روویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

دوای تەقینەوەکەش هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە گەمارۆی شوێنی تەقینەوەکەیان داو و تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمبیش هاتوونەتە ناوچەکە بۆ پشکنین.

پۆلیسی هیندستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی دروستکراوی سەرەتایی لاوازەوە بووە، تەنها جامی سێ ئوتۆمبێلی لە دەوروبەری خۆی شکاندووە.



ڕیکلام