قەبارەی بازرگانی نێوان دوبەی و ئیسرائیل بۆ 300 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە

  2021-01-30  | 
دوبەی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاش ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات، قەبارەی بازرگانی نێوان دوبەی و ئیسرائیل بۆ نزیکەی 300 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.

نوسینگەی میدیایی دوبەی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، قەبارەی بازرگانی نێوان دوبەی و ئیسرائیل گەیشتووەتە یەک ملیار درهەم کە یەکسانە بە ٢٧٢ ملیۆن دۆلار، ئەوەش داوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل و ئیمارات پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان ئاسایی کردەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا شاری دوبەی بە بڕی ٣٢٥ ملیۆن درهەم کاڵا و کەولوپەلی بازرگانی لە ئیسرائیلەوە هاوردە کردووە و هاوکات، بە بڕی ٦٠٧ ملیۆن درهەم کاڵای هەناردەی ئیسرائیل کردووە.

جێ ئاماژەیە مانگی ئابی ٢٠٢٠، وڵاتانی ئیسرائیل و ئیمارات بە نێوەندگیری ئەمریکا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان ئاسایی کردەوە.



ڕیکلام