38 چالاکی ئێران بۆ بایدن: حکومەتی تاران لە سەرەتای لەناوچووندایە

  2021-02-02  | 
تاران
جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
38 چالاکی سیاسی و مەدەنی ئێران لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی جۆ بایدن-یان کردووە، رایانگەیاندووە، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای لەناوچووندایە.

ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنیانە لە نامەکەیاندا دوایان لە جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا کردووە فشاری دیپلۆماسی، سیاسی و ئابوری لەسەر ئێران زیاد بکات و پشتیوانیی لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە بکات.

هەروەک لە نامەکەدا ئاماژە بە ناڕەزایەتییەکانی دوو ساڵ پێش ئێستا لە ئێران و سەرکوتی خوێناویی خەڵکی بێ تاوان کراوە و تیایدا هاتووە کە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێواری مەرگ دایە و لە سەرەتای لەناوچووندایە.

نووسەرانی ئەو نامەیە باسیان لە خواستەکانی گەلی ئێران کردووە بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە سیستمێکی دێموکراتیک و سێکۆلار کە تیایدا دەنگی هەموو خەڵک بەشێوەی یەکسان ببیسرێت و داواشیان کردووە هیچ توندوتیژییەک بەرانبەر بە خەڵکی ناڕازی نەکرێت.

پێشتر بەشێک لە واژۆکەرانی ئەو نامەیە، بەهۆی ئەوەی داوای دەست لەکارکێشانەوەی عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای ئێرانیان کردبوو، زیندانی کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە.



ڕیکلام