گۆرانییەکە بەرهەمی ساڵی ٢٠٠٣ یە
هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد (ئهیوب عهلى) وەک لە هەژمار تۆڕە تایبەتییەکانی خۆییدا دەردەکەوێت، لە ئێستا سەرقاڵی تۆمارکردنەوەی یەکێک لە گۆرانییە کۆنەکانی خۆیەتی بە ناوی (چی بنووسم). کە یەکێک بوو لەو گۆرانییانەی لە کاتی خۆیشیدا کە بڵاوکرایەوە دەنگدانەوەیەکی بەچاوی هەبوو .
ئەو هونەرمەندە وەک ئاماژەی بۆ کردووە پێشر گۆرانییەکەی لە ساڵی ٢٠٠٣ دا گوتووە، بەڵام ئەمجارە بە دابەشکردنێکی نوێی موزیکەوە دەیڵێتەوە، تێکستی گۆرانییەکە خۆی نووسیویەتی و ئاوازهكهی فۆلكۆره، بەڵام دەخوازێت بەدابەشكردنێکی نوێوە دووبارە بڵاوی بکاتەوە .
ئەیوب عەلی گرتهیهكی ڤیدیۆیی لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا بڵاوکردۆتەوە کە دەردەکەوێت کار بۆ وتنەوە و تۆمارکردنی گۆرانییە کۆنەکەی بە شێوەیەکی نوێ دەکات .
لەم لینکەی یوتوبی تایبەتی هونەرمەند (ئەیوب عەلی)دا دەتوانن بینەری ساتی ئامادەکارییەکانی موزیک و تۆمارکردنی گۆرانی (چی بنوسم) بن بە دابەشکردنێکی نوێ.
https://www.youtube.com/watch?v=arETg3UazQM&fbclid=IwAR2lNONsjr6hnzMadefaQxmvLFFKHs13PzaoJb-34M6MbNF_sfnMNmGJ2S4