سۆمۆ: ئێمە نەوتی کەرکوک بە زیاتر لە نرخی هەرێم دەفرۆشین

  2021-02-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ) ڕایگەیاند ئەو نەوتەکەی کەرکوک کە حکومەتی عێراق دەیفرۆشێت زیاترە لەو نرخەی کە هەرێم دەیفرۆشێت.

عەلا یاسری بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بە ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی عێراقی ڕاگەیاندوە هەتا ئێستا هیچ بڕە نەوتێکمان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستنەکراوە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردوە بەهۆی بڕیارەکانی ڕێکخراوی ئۆپیکەوە بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق کەمیکردوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد کە ساڵی ڕابردوو

ملیارێک و 96 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە .



ڕیکلام