وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند چاو بە بڵاوکردنەوەی هێزەکانمان لەسەرجەم وڵاتان دەخشێنین و پێداچونەوەی پێدا دەکەین.
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندەوە لەسەر فەرمانی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا پێداچونەوە بە هێزەکانمان و ئامانجەکانیان دەکەینەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕاشیگەیاندوە پێداچونەوەکە بە هاوکاری هاوپەیمان و هاوبەشەکانیان دەبێت لە وڵاتەکاندا.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی جۆ بایدن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند چیتر پاڵپشتی سعودیە ناکات بۆ شەڕ و پێویستە شەڕ کۆتایی پێ بهێندرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد دیبلۆماسی ئەمریکا لەسەردەمی ترەمپ پاشەکشەی کردوە و ئەو کاردەکات بۆ گەڕانەوەی ئەوە.