ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق زیادیکردەوە و ئەمڕۆ 1534 توشبووی نوێ تۆمارکراون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 12 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها 1188 توشبووش چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهیشتووە.
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەیەکە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێم بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە و بەهۆیەوە هەموو سێکتەرەکانی ژیان ئاسایی بونەتەوە.