"دانپێدانان بە زۆرەملێ بە زیندانیانی بادینان تۆماركراوە"

  2021-02-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژنامەیەكی بەریتانی رایگەیاند، ئەشكەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ لەسەر دەستی هێزەكانی بارزانی لە كوردستانی عێراق بە زیندانیانی بادینان تۆماركراوە.

بەگوێرەی راپۆرتێك كە رۆژنامەی مۆرنین ستاری بەریتانی لە رۆژی 8ی ئەم مانگە بڵاویكردووەتەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە كە "ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی لە كوردستانی عێراق دەستبەسەرن، بە نایاسایی دەستبەسەرن، ئازار و ئەشكەنجە دەدرێن و دانپیانانیان بە زۆر پێ تۆماركراوە". 

رۆژنامەكە لە راپۆرتەكەیدا باسی لە حكومەتی هەرێم نەكردووە و ئاماژەی بەوەكردووە كە "ئەشكەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ لەسەر دەستی هێزەكانی بارزانی لە كوردستانی عێراق" ئەنجامدراوە. 

رۆژنامەكە پشتی بە راپۆرتی رێكخراوێكی چاودێری مافەكانی مرۆڤ بەستووە، لە زاری ئەوەوە رایگەیاندووە، 26 زیندان لە هەولێری پایتەخت "لەلایەن دەزگای هەواڵگریی پاراستنەوە دەستگیركراون، كە پەیوەندی بە پارتی دێموكراتی كوردستانەوە هەیە، ئەشكەنجەی جەستەیی و دەروونیان چەشتووە". 


ڕیکلام