ئیدوارد هاپەر: تەنیاییەکی لەڕادەبەدەر لە کارەکانیدا خۆی مەڵاسداوە

  2021-02-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیدوارد هاپەر

وێنەکێشێکی خەڵکی ئەمریکایە .

* لە شاری (نیویۆرک)لەدایکبووە .

* تابلۆکانی بە شێوازێکی واقیعی دروست دەکات، بەڵام واقیعێک کە مرۆڤ دەخاتە بەردەم بیرکردنەوە .

* لە ڕێگەی تابلۆکانییەوە دیمەنە ئاساییەکانی ڕۆژانە نیشان دەدا، لەوانە (وێستگەی شەمەندەفەر، مرۆڤی تەنیا، شەقام، خانوو، درەخت ...)

* ئەو لە کارەکانیدا یاریی بە شوێن و ڕووناکی و سێبەر و ڕەنگ دەکات، بەو هۆیەشەوە ڕەهەندێکی درامی لە کارەکانییدا دەسازێنێت .

* کەشی تابلۆکانی بەگشتی مات و دڵتەنگ و غەمگینن و تەنیاییەکی تاکو ڕادەی کوشندەیی لە هەناویاندا بەرجەستەیە

* ئەو لە ناو واقیعێکی سادە و باودا دەتخاتە بەردەم هەستکردن بە نامۆیی و تەنیاییەکی قووڵی مرۆیی .

* تەنانەت ئەو تابلۆیانەشی کە دوو کەس و زیاتریان تێدایە هەر نیشاندەری گیانێکی تەنیان و نامۆن، چونکە وەک دەبینیت کەسەکان هیچ پەیوەندییەک لە نێوانیاندا نییە، بەڵکو زۆرجار ئاراستەی جەستە و هەڵوێست و شێوەشیان یەکانگیر نین و هەریەکەیان لە جیهانی تایبەتی خۆیاندا ڕۆچوون .

* کۆی تابلۆکانی ئەم هونەرمەندە بە ستایلێکی تایبەت(لە واقیعێکی سادەدا)  خەریکن ژیانی مرۆڤی مۆدێرن بخەنەڕوو .



ڕیکلام