بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵ پاشگری ئیسلامی لێکرایەوە و ناوی حزبەکە گۆڕدرا بە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
کەمێک لەمەوبەر لەساتەکانی کۆتایی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵ و لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر ناوی حزبەکە پێشنیاری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان زۆررتین دەنگی هێنا و بوو بەناوی فەرمی حزبەکە.
دوێنیش لە رۆژی یەکەمی کۆنگرە بە زۆرینەی دەنگ عەلی باپیر بە کەسی یەکەمی حزبەکە هەڵبژێردرایەوە و ناوی ئەمیریش گۆڕا بۆ (سەرۆک) ئەمڕۆ ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵبژێردران.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئەمە چوارەمین کۆنگرەیەتی ئەنجامیدەدات و لەساڵی 2001 کە دامەزراوە بەناوی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانەوە کاردەکات.
دوێنی لە وتاری سەرەتای کۆنگرەدا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ ڕایگەیاند بەمجۆرەی ئێستا خەڵکی زیاتر متمانەمان پێ ناکات و هاوکارنابن لەگەڵمان،بۆیە دەبێت لە ناونیشان و هەرشتێک کە پێویست بێت گۆڕانکاری بکرێت.
لێکردنەوەی پاشگری ئیسلامی لە کۆنگرەی پێشوو هەوڵی بۆدرا بەڵام دەنگی زۆرینەی نەهێنا،بەڵام ئەمجارە لە کۆنگرەی چوارەم پاشگرەکە لێکرایەوە.