سەرۆکی لیژنەی پەروەردە: هیچ پێشنیارێک بۆ ڕاگرتنی خوێندن نەکراوە

  2021-02-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند تا ئێستا هیچ پێشنیارێک بۆ ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن نەکراوە.

عەبدولسەلام دۆڵمەڕی سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت دڵنیاتان دەکەمەوە تا ئێستا هیچ پێشنیازێکی بۆ ڕاگرتنی خوێندن لە وەزارەتی تەندروستی و لە لێژنەی پەروەردەو لەوەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا نەکراوە.

ڕاشیگەیاندوە ئەوەی لەسەر هەموو لایەک پێویستە خۆپارێزی و پابەندییە بە ڕێکارە تەندروستییەکان،ئێمە لە لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بەوپەڕی پەرۆشییەوە مەبەستمانە قوتابیان خوێندنیان نەفەوتێت و زۆرترین سوود وەرگرن.

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەگەر حاڵەت بگاتە ڕێژەیەکی مەترسیدار ئەو کات قسەیەکی دیکەیەو لێژنەی ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بە ڕەچاوکردنی دۆخەکە بریار دەدات.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات و پێنج حاڵەتی کۆرۆنای گۆڕاویش تۆمارکراوە.



ڕیکلام