بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند 14 توشبووی کۆرۆنای گۆڕاو لە شارەکە تۆمارکراون.
دلۆڤان محەمەد بەڕێوبەری تەندروستی هەولێر ڕاشیگەیاندوە حەوت لەو کەسانە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد بە تۆمارکردنی ئەم 14 حاڵەتە ژمارەکە گەیشتە 19 حاڵەتی کۆرۆنای گۆڕاو.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی بۆیەکەمجار 5 حاڵەتی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەولێر تۆمارکرا و بەپێی زانیارییە پزیشکیەکانیش کۆرۆنای گۆڕاو بەراورد بە کۆرۆنای پێشوو زیاتر و خێراتر بڵاودەبێتەوە.