زەبحەی دڵ (سنگە کوژێ)
2021-02-28
|
تۆڕی هەواڵی ژیان
د.داهات جمال حەوێزی*
-ناڕه‌حه‌تیه‌كانی زه‌بحه‌ی دڵ زیاتر له‌و كاتانهیا به‌دیار ئه‌كه‌وێ كه فشارێكی زۆر ئه‌كه‌وێته سه‌ر جه‌سته‌و دڵ زیاتر كار ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر بنێرێت بۆ له‌ش،وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌سكبوونه‌وه هه‌یه له بۆڕیه خوێنیه‌كانی دیواره‌كه بۆیه دڵ ئازاری پێئه‌گا و ئه‌م ئازاره به ئازاری سنگ ده‌رئه‌كه‌وێ.
-ئازاره‌كه له پشت ئێسكی ده‌فی سنگ یان له‌لای چه‌پی سنگ دروست ئه‌بێت.ئازاری زه‌بحه‌ی دڵ وه‌كو قورساییه‌ك وایه به‌سه‌ر سنگه‌وه یان له‌شێوه‌ی گوشین و برینداری وایه،لهوانێشه بچێت بۆ شان ومل و شه‌ویلگه و قوڕگ و قوڵ و ناوپشتیش.
-ئازاری زه‌بحه‌ی دڵ به‌وه جیا ئه‌كرێته‌وه كه به ڕۆیشتن و هیلاكی و خه‌فه‌تخواردن و سه‌رمابوون و ته‌نانه‌ت خواردنی ژه‌مێكی قورس زیاتر ئه‌بێت. ئه‌م ئازاره بۆ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك ئه‌مێنێته‌وه و به ئیسراحه‌ت و به وه‌رگرتنی حه‌بی ژێر زمانی ئهنجیسید زۆر كه‌م ئه‌بێته‌وه.
-هه‌ندێ له نه‌خۆشه‌كان جگه له ئازار له‌وانه‌یه هه‌ناسه‌توندی و دڵه‌كوتێ و ئاره‌قه‌كردنه‌وه و هیڵنج و ڕشانه‌وه و هیلاكیه‌كی زۆریشیان هه‌بێت.
-جۆرێكی زه‌بحه‌ی دڵ هه‌یه پێی ئه‌وترێ زه‌بحه‌ی ناجێگیر Unstable angina كه له كاتی ئیسراحهتیشا ناڕه‌حه‌تیه‌كان دروست ئه‌بێت،جۆری سێیه‌م پێی ئه‌وترێ جۆری پرینزمیتال كه به‌هۆی گرژبوونی خوێنبه‌ره تاجیهكان په‌یدا ئه‌بێت نه‌ك ته‌سكبوونی بۆشاییه‌كه‌یان.. جۆرێكی تر له‌كاتی پاڵكه‌وتن و ڕاكشان ئازار و ههناسهتوندیهكه زیاتر ئه‌بێت،پێی ئه‌وترێ زه‌بحه‌ی ڕاكشان Decubitus angina.
*پزیشکی پسۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
|