فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دروستکرا کە خێراییەکەی لەسەرو خێرایی دەنگەوەیە

  2021-03-01  | 
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان دروستکرا کە خێراییەکەی لەسەرو خێرایی دەنگەوەیە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیای ئاسمانیی کێلی ئەیرۆسپەیس (Kelley Aerospace )، پەردەی لەسەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لاد کە خێراییەکەی لەسەرو خێرایی دەنگەوەیە.

کۆمپانیای ئاسمانیی کێلی ئەیرۆسپەیسی سەنگاپورە بەفەرمی و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پەردەی لەسەر فڕۆکەیەی بێفڕۆکەوانی جەنگیی، ناسراو بە "هەڵۆی ڕەش" (Black Eagle )، لاداوە کە خێراییەکەی لەسەرو خێرایی دەنگەوەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کانونی یەکەمی 2020ەوە دەست بە دروستکردنی دیزاینی ئەو فڕۆکەیە کراوە و تاوەکو ئێستاش ١٠٠ ئۆردەریان بۆ کڕینی ئەو فڕۆکەیە پێگەیشتووە.

کۆمپانیاکە ئاشکراشیکردووە, "هەڵۆی رەش" خێراترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کە تاوەکو ئێستا لە سەرانسەری جیهان دروستکراوە کە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی و خێراییەکەی زۆرتر لە خێرایی دەنگ دەفڕێت و ئەو تایبەتمەندییەش وایکردووە، ببێت بە باشترین و بەهێزترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگیی.

کۆمپانیای ئاسمانیی کێلی ئەیرۆسپەیس راشیگەیاندووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی دەتوانێت، زیاتر لە 4800 کیلۆمەتری بەردەوام بە کێشی ١٦ هەزار و ٨٠٠ کیلۆگرام بفڕێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تایبەتمەندییەکی دیکەی "هەڵۆی ڕەش" ئەوەیە کە رادار ناتوانێت بیناسێتەوە و ئاشکرای بکات.

بەوتەی شارەزایانی ئەو بوارە، پێشبینی دەکرێت، نرخی "هەڵۆی ڕەش"(Black Eagle )، لە نێوان ٩ بۆ ١٦ ملیۆن دۆلار بێت.



ڕیکلام