قایمقامیەتی سلیمانی ئاماری کاروچالاکییەکانی خۆی لە مانگی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و ڕایکەیاند، لیژنە هاوبەشەکانیان لە ماوەی یەک مانگدا بە بڕی ٣٨ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار دینار غەرامەی ئەو شوێنانەیان کردووە کە سەرپێچی ڕینماییە تەندروستی‌و ڤێتێرنەری و مەرجەکانی دیکەیان کردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی شوباتی ڕابردوودا پێنج هەزار و ٦٥ سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە و بەهۆی سه‌رپێچیكردن له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن (563) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان له شوێنه‌كان تۆماركردوه، هه‌روه‌ها (569) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه بۆ پابەند بوون به مەرج و رێنماییەكان كراوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی بەردەوامی سەرپێچییەکانەوە ٤٢ شوێنیان داخستووە و ٢ شوێنی کارکردنی دیکەیان رووبەڕووی دادگا کردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیشیکراوەتەوە، لەماوەی یەك مانگدا بڕی (56) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی ماوە بەسەرچو لە ناوبراون و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش له‌م مانگه‌دا بریتییه لە (38) ملیۆن و (390) هه‌زار دینار و به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، هەرشوێنێكی كاركردن پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.