بەڕێوەبەری كاروباری مەسیحیەكان لە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، سەردانەكەی پاپا بۆ هەرێمی كوردستان هاندانی خەڵكی مەسیحیە بۆ ئەوەی لە شوێنەكانی خۆیان بمێننەوە، پەیامێكیش ئاراستەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم دەكات.
خالید جەمال ئەلبێر، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مەسیحییەكان لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، لە یددارێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا رایگەیاند"سەردانی قەداسەتی پاپا بۆ عێراق بەتایبەتیش بۆ هەرێمی كوردستان مانایەكی زۆر گەورەی هەیە ئەویش بەخشینی ئومێد و هیوایە بۆ ئەو مەسیحانەی كەماون لەعێراق كەنزیكەی ئەمڕۆ دەخەمڵێنرێت بەنیو ملیۆن وەكو كەنیسەكان خۆیان باسی دەكەن".
ناوبراو باسی لە ئارامی هەرێمی كوردستان كرد بۆ مەسیحیەكان و ئەو مەسیحیانیە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون و دەشڵێت "سەردانەكەی پاپا بەدڵنیاییەوە پاڵپشتیەكە هاندانی ئەو خەڵكەیە كە بمێنێتەوە و نیشتەجێ بێت و ئەو وڵاتە بەجێ نەهێڵێت لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
ئەلبێربەبیری هێنایەوە كە ساڵانی 2012 و 2013 چەندین خێزانی مەسیحی لەدەرەوەی وڵات هاتنەوە بۆ كوردستان و دەستیانكرد بەوەبەرهێنان لەبەرئەوەی بارودۆخی وڵاتەكە لەگەشەدا بوو، بەڵام دوای شەڕی داعش ئەو خێزانانەی كەهاتبوون لێرە وەبەرهێنانیان كرد تووشی شۆك بوون و جارێكی تر گەڕانەوە بۆ دەرەوەی وڵات.
خالید جەمال ئەلبێر ئەوەشی وت "پاپا پەیامێكی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەیە، لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و لەگەڵ كەسانی سیاسی كۆدەبێتەوە".
بەرپرسەكەی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی سەردانەكەی پاپاوە وتیشی: هیواداریین ڕۆڵی هەبێت لەچارەسەركردنی ئەو كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا، فشاركردن بێت لەسەر بەغدا كە ئەم كێشانەی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا چارەسەر بێت بەدڵنیاییەوە قەداسەتی پاپا ڕۆڵی هەیە لەسەر بابەتی دەوڵەتە زلهێزەكان بۆ هاوكاریكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان.
روونیشیكردەوە سەردانەكەی پاپا دوای بانگهێشتی حكومەتی هەرێم و داواكاری (پاتریاك مالیوس ساكۆ) كەئەویش چەندین جار لەبۆنەكاندا داوای ئەوەی كرد سەردانی عێراق بكات.
ئەوەشی ئاشكراكرد كە پاپا خۆی لەدڵیدا بووە كەسەردانی عێراق بكات دەشڵێت "خەونەكەی قەداسەتی پاپای پێشووی هێنایە دی كەبێتە ناوچەی ئوور كەباوكی پێغەمبەرەكان لەوێ بووە ئەمڕۆ تەحقیقی ئەوسەردانە دەكات و ئەو داواكاریانە دەكات، پارساڵ ویستی بێت بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە ڕێكنەكەوت."