بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە ئەمساڵ ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی بە رەچاوکردنی رێکارە تەندروستییەکان بەڕێوەچوو، بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە نزیکەی 2 مەتر لەیەک دوور بوون.
لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامیدا بیۆنسێ و تایلەر سویفت ریکۆردیان تۆمارکرد.
تایلەر سویفت بوو بە یەکەم ژن کە 3 جار لەسەر یەک خەڵاتی ئەلبومی ساڵی بەدەست هێنا.
تاوەکو ئێستا تەنها 3 هونەرمەندی دیکە لە مێژوودا خەڵاتی ئەلبومی ساڵیان بۆ 3 جار لەسەر یەک بەدەستهیناوە.
هاوکات بیۆنسێ بە بردنەوەی خەڵاتی گرامی توانی ژمارەی خەڵاتەکانی گرامی بۆ 28 خەڵات بەرزبکاتەوە و بوو بە یەکەم خانمە گۆرانیبێژ کە زۆرترین خەڵاتی گرامی بەدەستهێنابێت.
براوە سەرەکییەکانی گرامی 2021
ئەلبومی ساڵ، تایلەر سویفت
ریکۆردی ساڵ، بیلی ئایلش لە گۆرانی " ”Everything I wanted
گۆرانی ساڵ، I can’t breathe بۆ H.E.R
باشترین هونەرمەندی تازە پێگەیشتوو، Meghan Thee Stallion