عەبادی داوا دەکات پەرلەمان چاو بە نرخی دۆلاردا بخشێنێتەوە

  2021-03-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە پەرلەمانی عێراق داوا دەکات پەرلەمان لە کاتی پەسەندکردنی بودجەدا چاو بە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلاردا بخشێنێتەوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە تویتەری فەرمی خۆی نوسیویەتی، بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار کاریگەری زۆری کردۆتە سەر ژیانی هاوڵاتیان.

ڕاشیگەیاندوە پێویستە پەرلەمان لەبەرەی هاوڵاتیاندا بێت بۆ ئەوەی رێگری لە هەڵاوسان بکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە ناو بەناو دەنگۆی ئەوە بڵاودەبێتەوە کە نرخی دۆلار دادەبەزێتەوە،بەڵام پەرلەمانتاران دەڵێن دەستکاریکردنی نرخی دۆلار لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە.

هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر یەک پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بدات و هەتا ئێستاش ڕێکەوتنی کۆتایی لەسەر پشکی هەرێم نەکراوە.



ڕیکلام