ئاشتی گەرمیانی
کەناری دەریاکان و ئارامییەکانی مرۆڤ ..بێ سنووری کۆتایی ئاستی چاو بەرانبەر بە دەریاو پەڵە هەورەکان .. ئەو خواستانەن کە مرۆڤ هەردەم دەیەوێت لەگەڵیدا بژیت .. مەلەوانەکانی جیهان وەکو ماسی و نەهەنگەکان وان و هەردەم لەگەڕاندان بۆ قووڵترین دەریاو تاریکترین جیهان کە ڕووناکی یەکانی سروشتی پێ را ناگەن .
ئەو جیهانەی کە لە نێو دەریاکاندا بوونی هەیەو مرۆڤ هەردەم لە مێژەوە وێڵە بەدوای وون بوەکاندا سەدە بە سەدە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە .. لەگەڕانەوە بەرەو نمایش و هێلانەو جێگاو ماڵ و گەلەری و ئەشکەوتی شاراوە .. ئەو دەریایانەی کە شارستانیەتی سەر گۆی زەوی شارۆتەوە نقوومی کردوون ، مرۆڤ بە قووڵایی ژیانی تێیدا وەگەڕ کەتوون و خۆیان گەیاندۆتە ئەو زەریایانەی کە نە ماسی یەکان لەیەك دەچن وە نە نەهەنگەکان ناسی یەکترن .. مرۆڤ و ڕاکردن لە سروشتی خۆی ئەو هونەرەی پەلکێش کردوە بۆ قووڵایی زەریاکان .
زۆر کەس لە جیهاندا ئەو پرسیارە دەکەن دەڵێن ( بۆچی بچین بۆ ئەوێ ) واتە مۆزەخانەی سوباکاتچیو ی هونەری کە پەیکەرەکان لە ژێر دەریان ، کە لەو پێوانەیەدا کۆمەڵە پەیکەرێکی ناسراویان داناوە ، لە قووڵایی مۆزەخانەی دەریاکان لە کانکون ی هونەری مەکسیکی یەکان ئەو هونەرە دەبینی ، کە هونەرمەند بیترس کەسایەتی یاسون دیکایرس وتایلوری خستۆتە ژێر دەریاوە . وێستگەی مۆزەخانەی قووڵایی دەریاکان کانکون پتر لە ٥٠٠ کاری هونەری پەیکەرسازی تێدایە ئەو کارانەش دەتوانرێت لە زۆر جێگادا ببینرێت ، بەتایبەت کارەکانی هونەرمەند ئیسلا موجێرس .
خەوون وبیرۆکی دەریاکان وە لە قووڵای دەریاکان وا ئاسان نی یە مرۆڤی هونەرمەند پەی بۆ بردبێت و ئەوەی بەجوان زانبێت کاتێك گەشتیاران بتوان بچنە قووڵای دەریاوە تەماشای کارە هونەریەکان بکەن ، ئەو نمایشەش زۆر ووتارو ڕەخنەو دیدەیی تایبەتی لێ بۆتەوە بەتایبەتی ئەو پەیکەرانە لەدوای چەندین ساڵ گۆڕانکاریان بەسەردا دێت وەکو ئەوەی جیاوازیەکان زۆر تر بن ، لە ڕواڵەت و دەموو چاودا ، ئەو پەیکەرانە بە هۆی کێکەتەی ئاوە دەریەکانەوە دارو قوزەو قوقەع ودارو چیلەو ڕووەك گۆڕانکاری دەهێنێت بە سەر سیماو ڕاستیەکانی ئەو پەیکەرەدا ، وە چەند بمێنێتەوە لە نێو دەریا قووڵەکاندا ئەوەندە سیماو شێوەی ئەو پەیکەرە گۆڕانکاری دەریایی بەسەردا دێت ، وە شێوەو فۆرمێکی جیاواز دەبەخشێت بە بینەرو وێنەگرتنیان لە قووڵایی دەریاکان ، لەکاتێکدا ئەم ڕووداوە هونەری یە لە زۆر ووڵاتانی جیهانی دووبارە دەبێتەوە وە سەنتەرە هونەریەکان وەکو پرۆژەیەکی هونەری و گەشتیاری گرنگی پێ دەدەن بۆ هێنانی گەشتاری وە عاشقانی هونەر بە فۆرمەلەیەکی تر کە مرۆڤەکان بۆ بینینی کۆتەڵ و پەیکەرەکان بچنە نێو قوڵایی ئەو دەریایانەوە .
بیرۆکەی ١٣٠ کاری پەیکەرسازی لە قوڵایی دەریاکان لە ٢٩ نۆڤەمبەری ٢٠١٦ جێ بەجێ کرا ، کە وەکو نمونەیەکی زیندووی هونەری نمایش کرا لە جیهاندا ، لە شێوازی پەیکەرە جیاجیاکان ، واتە پەیکەری بوزا وە کەسایەتی یە ناودارەکان و فۆرمەلە جیاجیاکان و مرۆڤەکانیش بە سانسۆرو مەلەوانی و بەلەمە ژێر ئاویەکان کە داپۆشراوە بە شوشەو هەوای دەستکرد دەکەونە ژێر قووڵایی دەریاکان و بە ووردی لە گۆڕانکاری پەیکەرەکان دەروانن لە چوار لاوە ، بێجگە لەوەی کە وێنەیان دەگرن و گۆڕانکاری جیاواز لە شێوەو بەرگی ئەو پەیکەرەدا هاتووە کە جێگای سەرەنجی بینەرەکانە ، هەروەك ئەوەی بچن بۆ سەر گۆی زەوی یەك و دونیایەکی تری ژیان ، ئەوەش بۆ دیدەو نمایش کارێکی نوێ ئەم سەردەمەیە .
زۆربەی پەیکەرە ژێر ئاوی یەکان کەوتۆتە دوورگە یان دەیەمین ووڵاتە بچووکەکانی جیهان بەناوی گرینادا کە باکووری ووڵاتی ڤەنزیویلا وە لەنێو چەقی دەریای کاریبیی یە ، مێژووی گرینادا لەساڵ ١٤٩٨ وە دەست پێ دەکات ، کاتێك کریستوفر کۆلۆمبۆس سەردانی ئەو دوورگەیەی کرد لە سەردانێکدا بۆ جیهانێکی نوێ کە لەکاتێکدا ئیسپانی یەکان ئەو دوورگەیان داگیر کردبوو ، وە تێدا نیشتەجێ نەبوون ، لە دواتردا ئینگلیزەکان ویستیان ببن بەخاوەنی ئەو دوورگەیە گرینیا ، بەڵام دواتر شکستێکی گەورەیان بەدەست هێنا بۆ داگیر کردنی لەلایەن خەڵکی ئەو دوورگەیەوە کە کاریبی یە ، وە دووریان خستنەوە لەو ناوچەیە ، فەرەنسیەکان شەڕێکی زۆریان لە سەر ناوچەی کاریبی کرد تاوەکو لەو ناوچەیە بمێننەوە وە دەسەڵاتی سەپێنراوی کاریبیان دامەزراند لە ساڵی ١٦٣٠ ، دانیشتوە کۆنەکەی گارینا ئەو ووڵاتەیان بەجێ هێشت وفەرەنسیەکان لەوێ نیشتە جێ بوون . لەساڵی ١٧٦٣ بە پێ ی پەیماننامەی پاریس ووڵاتی بەریتانیا دەستی گرت بەسەر گرینادا وە ئەو داگیرکاری یە بەردەوام بوو تاوەکو ساڵی ١٩٧٤ کاتێك ئازادی خۆیان وەرگرت ، ئەو دوورگەیەش بەشێك بوو لە دوورگەی ویندارد ی بەریتانی .
ساڵانە بە هەزاران گەشتیار سەردانی ئەو دوورگەیە دەکەن بۆ مۆزەخانەو کارە هونەری یە پەیکەرەکان لە ژێر دەریاکان وە مانەوەیان بۆ چەند ڕۆژێك وەکو کەش وهەواو جێگایەکی ئارام و گرنگی دان و بەرەو پێش بردنی ئەو مۆزەخانەو گەلەری و نمایشی مێژووی ئەو دوورگەیە ، زۆر گرنگی تایبەتی پێ دەدرێت و ڕیکلامێکی زۆری بۆ دەکرێت لە هەموو جیهاندا .