خزعەلی چەند پێشنیازێکی کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار

  2021-03-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائبی ئەهلی حەق چەند پێشنیازێکی پێشکەش کردووە بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا.

لە تویتیکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر خزعەلی ڕایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی کیشە و گرفتەکانی خەڵک، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و بڕیاری حکومەتەوە هاتووەتە ئاراوە، پێویستە پەنا بۆ ڕێگەی دیکە ببرێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو قەیرانانە.

خزعەلی داوایکردووە دەرماڵە بخرێتە سەر موچەی فەرمانبەران و ئەو کەسانەی کە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

هەروەها داوایکردووە، پشتیوانی و کۆمەکی خاوەن کارگە و کۆمپانیاکان بکرێت، بە تایبەت ئەوانەی کە کەلوپەلی ڕۆژانە بەرهەم دەهێنن، هەروەها زیادکردنی کڕینی بەرهەمەکانی دانەوێڵە ، بۆ ئەوەی بەشی گوزەران و ژیانی خەڵک بکات، کە ئەوەش وەک ئەو دەڵێت دەبێتە هۆی زیادبوونی هەلی کارکردن لە کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی، بە تایبەت لەگەڵ دابینکردنی پارەی نەختینە، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نەوتەوە بەدەست دێت.



ڕیکلام