پاپا: مافیاکان کۆرۆنا بەکاردەهێنن بۆ خۆ دەوڵەمەندکردنی زیاتر

  2021-03-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان داوای کرد ڕووبەڕووی ڕێکخراوەکانی تاوانی ڕێکخراو ببنەوە وەک مافیاکان لە سەرانسەری جیهان، هۆشداری ئەوەشیدا تاوانکاران دەیانەوێت لەڕێگەی سوود وەرگرتن لە کۆرۆنا زیاتر خۆیان دەوڵەمەند بکەن.

لە وتەیەکی کورتدا کە بە بۆنەی زیندووکردنەوەی قوربانی تاوانی ڕێکخراوەکە لە ئیتالیا پێشکەشی کرد، پاپا فڕانسی ڕایگەیاند، گروپە تاوانکارەکانی مافیا لە چەندین ناوچەی جیاجیای جیهان بوونیان هەیە، کە لە هەوڵی ئەوەدان لەڕێگەی سوود وەرگرتن لە پەتای کۆرۆنا خۆیان زیاتر دەوڵەمەند بکەن.

پاپا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێکخراوە تاوانکارانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئایینەوە نییە.

لە کۆتایی وتەکەیدا پاپا وتی "با ئەمڕۆ هەموان یادی سەرجەم قوربانییەکان بکەینەوە و پابەندبوونی خۆمان دووپات بکەینەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەتە و مافیاکان".



ڕیکلام