ئەحمەد سەفار: ئەگەر پەرلەمان نرخی دۆلار بگۆڕێت بانکی ناوەندیی تانەی لێدەدات

  2021-03-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر نرخی فرۆشتنی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا بهێنرێت، ئەوا بانکی ناوەندیی تانە لەو بڕیارە دەدات.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی  لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ئەگەر پەرلەمان گۆڕانکاری بکات لە نرخی فرۆشتنی دۆلاردا، ئەوا بانکی ناوەندیی تانە دەدات لە پرۆژە یاساس بودجە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ لە ناو لیژنەی دارایدا، لەسەر بنەمای ڕادەستکردنی ٤٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە  لەلایەن هەرێمەوە دراوە بەو نرخەی سۆمۆ دیاریکردووە.

ڕوونیشیکردەوە، هەندێک لە قەوارە سیاسییەکان دەقێکیان بۆ پرۆژە یاساکە زیادکردووە، ئەگەر هەرێم پابەند نەبوو ئەوا شایستە داراییەکانی دەبڕدرێت.

سەفار جەختیشیکردەوە، بودجە بۆ توواوی وڵاتەکەیە نەک بۆ لایەنێکی دیاریکراو، بەشە بودجەی پارێزگاکان و نرخی فرۆشتنی دۆلار بووە هۆی ئەوەی هەندێک لە قەوارەکان نەچنە پەرلەمان لە ڕۆژی کۆوبونەوەی پەرلەمان کە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە تەرخانکرابوو.

لە لایەکی ترەوە فەلاح خەفاجی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، داوایان لە شاندنی هەرێمی کوردستان کردووە، دەبێت ڕێککەوتن لەگەڵ پەرلەمان بکەن، چونکە بڕیاری کۆتایی دەربارەی دۆسیەی نەوت لەگەڵ هەرێم لای پەرلەمانە.

خەفاجی ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم مافی ئەوەی نییە گرێبەستی دەرهێنان و هەناردەی نەوت بکات، جەختیشیکردەوە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ لەسەر بنەمای نرخی فرۆشتی دۆلار داڕێژراوە نەک لەسەر بنەمای نرخی ئێستا.

 



ڕیکلام