نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام ڕوو لە دابەزینە و ئەمڕۆش زیاتر دابەزی بە جۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 63 دۆلار و 95 سەنت.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 60 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەوە لەکاتێدایە ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی بەوت رۆژانە دادەبەزێت و ئەوەش کاریگەری لەسەر ئابوری ئەو وڵاتانە دەبێت کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە نەوت دەبەستن.
بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورە دەکاتە سەر داهات و ئابوری عێراق و هەرێم،چونکە هەردوولا بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.