نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کرد

  2021-03-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەدا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بەرزبۆوە بۆ ٦٤.٣٨ سەنت.

بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی بازاڕەکانی وزەی جیهانی نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بەرز بۆوە بۆ ٦٠ دلار و ٧٣ سەنت.

ئەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، دوێنی نرخی نەوتی برنت ٦٢ دۆلار و ٥٠ سەنت بووە و نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش ٥٩ دۆلار و ٢١ سەنت بووە.

هەفتەی ڕابردوو بەهۆی کەومی خواستەوە لەسەر نەوتی خاو نرخی نەوت چەند دۆلارێک دابەزی، بەڵام لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی داخستنی نۆکەندی سویسەوە لە لایەن کەشتییەکی زەبەلاحی بازرگانییەوە نزیکەی لە ١٢%ی جموجوڵی بازرگانی جیهانی پەکخستووە و تاڕادەیەکیش کاریگەریی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەدا .

 یەکێک لەو وڵاتانەی کە بودجەی وڵاتەکەی بە تەواوی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت عێراقە، بەشێوەیەک هەموو دابەزین و بەرزبوونەوەیەک کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر ئابوری و گوزەرانی خەڵکەکە .



ڕیکلام