بەهۆی کردنەوەی کەناڵی سوێس، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان تاڕادەیەک دابەزی.
بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی٣ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٣ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٥٩ دۆلار و ٧٨ سەنت دیاریکراوە.
هەفتەی ڕابردوو بەهۆی کەومی خواستەوە لەسەر نەوتی خاو، نرخی نەوت چەند دۆلارێک دابەزی، بەڵام لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی داخستنی نۆکەندی سوێسەوە لە لایەن کەشتی (ئێڤەرگیڤن) ی ژاپۆنی، کە نزیکەی ١٢%ی جموجوڵی بازرگانی جیهانی پەکخستبوو، تاڕادەیەک نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەدا بەرزبووەوە.
بەڵام ئەمڕۆ بە ڕزگاربوونی کەشتییەکە لە کەناڵی سوێس، جارێکی تر نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.