کازمی بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

  2021-03-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمێک پێش ئێستا لە فڕۆکەخانەی بەغداوە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێکەوت

نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومی سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی سعودیە دەکات.

ڕاشیگەیاندوە سەردانەکە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتە لەسەرجەم بوارەکاندا.

ئەوە لەکاتێکدایە لەکۆتایی ساڵی ڕابردوو بڕیاربوو مستەفا کازمی سەردانی وڵاتی سعودیە بکات بەڵام دواتر بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی شا سەلمان پاشای ئەو وڵاتەوە سەردانەکە دوخرا.


ڕیکلام