گواردیۆلا نهێنیەک ئاشکرا دەکات

  2021-04-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕاهێنەری ئیسپانی پیپ گواردیۆلا باسی پەیوەندی یاریزان لەگەڵ ڕاهێنەردەکات و دەشڵێت، لە سەردەمی زێڕینی لەبەرشەلۆنە پەیوەندیەکی نزیک و باشی لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکاندا هەبووە.

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشوتری یانەی بەرشەلۆنە و ئێستا مانجستەر سیتی نهێنیەکی سەردەمی زێڕی لە بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانەکان ئاشکرا دەکات.

گواردیۆلا، لەساڵانی ٢٠٠٨ تاکو ٢٠١٢ توانی سەرجەم نازناوەکان لەگەڵ یانەی بلوگرانابباتەوە کە بە سەردەمی زێڕینی ئەو ڕاهێنەرە دادەنرێت.

ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا باسی ئەو سەردەمە و پەیوەندیەکانی خۆی لەیگەڵ یاریزاناندا دەکات و دەشڵێت، پەیوەندیەکی نزیکم لەگەڵ یاریزانەکان هەبوو لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریزانەکان متمانەیەکی تەواوم دروستکردبوو، بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکان پەیوەندیم باشبوو، پێموابێت من لەم ستایلەی ئیشکردنەوە نزیکم.

وتیشی، جۆرێکیتر لە خەڵک هەیە کە تەنها بیر لە خۆیان دەکەنەوە، ئێمە پێویستە ئەوان بەکاربهێنین تەنھا لەو حاڵەتانەی کەپێویستمانن.

لە کۆتایدا، فەیلەسوف دەڵێت، پەیوەندی یاریزان و ڕاهێنەر پەیوەندیەکی ئاڵۆزە و بەدرێژای وەرز کارمان لەسەر هەموو یاریزانەکان کردووە و باشی ئەو پەیوەندیەش تەنها بەستراوە بە یاریزانەکەوە.

دەشڵێت، یاریزان هەیە کە پێویستی بەوەیە زیاتر لێی نزیکببیتەوە و یاریزانیش هەیە بەپێچەوانە دەبێت لێی دور بکەویتەوە. 





ڕیکلام