سەرۆکوەزیرانی <<خۆڕاگر>> نامەیەکی پاڕانەوە بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێ

  12/09/2023  |    1228 جار خوێندراوەتەوە

مەسرور بارزانی لە ٣ی ئەیلولدا نامەیەکی پاڕانەوەی بۆ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ناردوە و یەکشەمەی رابردو گەیەندرایە کۆشکی سپی، تێیدا داوای پشتیوانی دەکات و دەڵێ: <<ئێستا ئەو نامەیەت بۆ دەنوسم دیسان لە ساتەوەختێکی چارەنوسسازی مێژوماندا، دۆخێک کە دەترسم لەوانەیە زەحمەتیمان هەبێ بۆ ئەوەی بەسەریدا زاڵ ببین.. ئێمە لەڕوی ئابورییەوە وا خوێنمان لێ دەتکێ [دەستەواژەکە ئینگلیزییە و واتا دۆخی ئابوریمان زۆر زۆر خراپە] و لەڕوی سیاسیشەوە خوێن لە جەستەماندا وا کۆتایی دێ. بۆ یەکەم جار لەوەتەی من سەرۆکوەزیرانم، نیگەرانییەکی قوڵ دایگرتوم کە ئەو هەڵمەتە ناشەرافەتمەندانەیەی لەدژمانە بەڕێوەدەچێ لەوانەیە ببێتە هۆکاری روخانی ئەو مۆدێلە فیدرالیەی عێراق کە ئەمریکا لە ٢٠٠٣ سپۆنسەری کرد و لەوکاتەوە لەپشتیەوە وەستاوە.>>

ئەرێ چەند رۆژێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی لەسەر حیسابی بودجەی گشتیی دۆکیومێنتارییەکی بۆ خۆی دروستکرد بە ناوی <<سەرۆکوەزیرانی خۆڕاگر>>، لە یەکەم رۆژیشەوە باشی <<کوردستانێکی بەهێزتر>> دەکات، ئەم نامەیە رێک پێچەوانەکەی نیشاندەدات.

هیوادارم ئێستا مەسرور بارزانی تێگەییشتبێ دژایەتیکردنی ئازادی و دیموکراسی باجەکەی ئەوەیە لەبەردەم گەلەکەی خۆی و دونیا سەرشۆڕی دەکات و دەبێ بچەمێتەوە، گوتاری فوتێکراو و تاکڕەوانە و پۆپیولیستانە کە حیساب بۆ پارلەمان، دیموکراسی، قانون، و فشاری ناوخۆی و ناودەوڵەتی ناکات، توشی ئەو ئیحراجییەی دەکات.

زیاتر