مەراسیمی سوێند خواردنی جۆ بایدن و هەرێمی کوردستان!!

  20/01/2021  |    1449 جار خوێندراوەتەوە

بینەری مەراسیمی سوێند خواردنی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، بووم. سەرباری هەوڵی لەکارخستنی سیستمی دێمۆکراسی، هێشتاش هێزی دەستوور، هێزی ئینستتیوشنەکان، و هێزی گەل بەرەیەکی بەهێزن بۆ ڕێگەنەدا بە دووبارە بوونەوەی جیاکاری ڕەنگ و جیاوازییەکانی دیکە لە نێوان ئەمەریکییەکان؛ ئەمەیە دێمۆکراسی !!

دێمۆکراسی بە کردارە نەک بە گوفتار ....

بە پێچەوانەی دێمۆکراسییەکەی ئەمەریکا، لێرە ...

تازە بە تازە، هێزی شەق حوکم دەکات، و ڕۆژانە دەیان ڕۆژنامە نووس بەر شەق دەدرێن و دەخرێنە سووچی زیندانەکان لەسەر ڕای جیاواز و بۆچونی کەسی و ڕەخنەگرتن !!

تازە بە تازە، ڕۆژانە دەرمانی ژەهراوی بە قاچاخ داخڵدەکرێت و دەکرێت بە قوڕگی منداڵ و هاووڵاتییانی خێر لە خۆ نەدیوەی وڵاتەکەمان !!

تازە بە تازە ، دزی و تاڵانی نەوت و ناشەفافییەت دەستی تا بینەمان هێناوە و داهاتەکەی دەڕواتە دەستی چەند کەس و گروپ و تاقمێکەوە !!

تازە بە تازە ، بە ٥٠ ڕۆژ جارێک نیومووچە وەکو خێر دەدرێتە هاووڵاتییان بە لێبڕینەوە سەرباری هەبوونی ئەم هەبوو سامانە ژێر زەوییەی ولاتەکەمان !!

تازە بە تازە ، خەریکی قاچاخچیێتی و دزینی پارە و ماڵی میللەتن، بێ ئاگا لەوەی کە تاقیکردنەوەی ئارامی هاووڵاتییان کارەسات بە دوایخۆیدا دەهێنێت !!

تازە بە تازە، پارە سپی دەکرێتەوە و گەندەڵی لە هەموو جۆرەکانی خەریکی هەرێمەکەمان نوقم دەکات و هەموومان پێکەوە دەخنکێنێت !!

کاتێک بینەری مەڕاسیمی سوێندخواردنی جۆ بایدن بووم، دڵم ژانی دەکرد و سەرم سوڕماوە لەم هەموو جیاوازییە هەرچەندە هەمیشە لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ ڕێگەگرتن لەم مافیا گەردانی و ئەقڵیەتی خۆسەپێنی و ڕۆژنامەنووس کوژی و برسیکردنی هاووڵاتییان ....


زیاتر