تا خاوەن ماڵ دزی گرت ،دز خاوەن ماڵی گرت!؟

ئەبوبەکر هەڵەدنی

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
  03/01/2021  |    786 جار خوێندراوەتەوە
ماوەیەكە هەندێك بەرپرس(كەخۆیان سەبەبكاری ئەم دۆخە نالەبارەن)لێرەو لەوێ ئامۆژگاری دەكەن و دەمێكی دیكە فرمێسكی تیمساحی دەڕێژن و جار جارەش بەگوتاری سواوی   پڕسۆزی بەناو كوردایەتی مێشكیان داغان كردوین.

ئەرێ برادەرینە بەتەزكیەی ئێوە چەند خۆفرۆش وپێشمەرگە كوژ وئەنفالچیتان كردۆتە خانەنشینی پێشمەرگە، ئەرێ كوڕی كامتان خاوەنی كۆمپانیا و ملیۆنێری دۆلار نیە، كامتان سەرانە ماوە وەری نەگرن ونەبنە شەریك وهاوبەشی كارو كەسابەت، مەزرعە و ڤێلاكانی كێ یە قووت بوەتەوە وچووە  بەئاسمانا.

كێ یە دەیان كاربەدسەتی بەعسی گۆڕ بەگۆڕی داڵدە داو لەڕێی فڕۆكەخانەكانی هەولێر وسلێمانیەوە ڕەوانەی هەندەرانیان كردن.

ئێوە قسە بۆ كێ دەكەن، بابە گەردنتان ئازاد بێت لەو ڕۆژەی بوونە پێشمەرگە تا بەهاری ١٩٩١ هەموو مانگێك یەك دەفتەر دۆلار موچەی مانگانەمان لەسەر حساب بكەن باقیەكە بدەنەوە بەمیلەت هێشتا خەڵك مەمنونتانە.

هەركەس ئێستا لەسەر حسابی ئەو میلەتە لەجوتێ ئەدیداسەوە بووەتە ملیاردێرو ملیۆنێر، بووەتە شەریكەبەشی بازرگانان، كوڕ و نەوەی سەپاندوە بەسەر كوڕوكچی هەژارانا، ئەوانە خەباتیان بۆ خۆیان كردوە و پێشی گەیشتن، ئیتر بەسە باچیدی ئەو خەباتە نەفرۆشنەوە و دڵنیاشم دەسەڵاتدارانی ملهوڕو مەستی دەسەڵات وسامان هەرگیز عیبرەتیان  لە ڕوخان وئاوابوونی خۆری هاوشێوەكانیان وەرنەگرتوە و وەریشی ناگرن.

زیاتر